کوردستانگرنگ

کەشناسی پێشبینی بارانبارینی بەردەوام دەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان: لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، 23-03-2024، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران. هەندێکجار مامناوەند دەبێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا هەیە”.

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەش، 24-03-2024، ئاماژە بەوە کراوە، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر. لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button