جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر کارەبای تەواوی جیهان ده‌كوژێندرێته‌وه‌

ئەمشەو کاتژمێر 8:30 تا 9:30 لە زیاتر لە 190 وڵات چالاکی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت، لە هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و چالاكییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیيە، هەموو ساڵێک بە بەشداری زیاتر لە 190 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئادار لەکاتژمێر 8:30 ی شەو بەڕێوەدەچێت، هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە لەم چالاکییەدا بەشداری دەکات.

بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارەبای شوێنە گشتییەکان، گڵۆپ و رووناککەرەوەکان دەکوژێندرێنه‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ش، دروستکردنی پردی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و ژینگەيه‌ لە جیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی گۆی زەوی.

کاژێری زەوی لە ساڵی 2007 سەرەتا بە دەستپێشخەری ئوسترالیا دەستیپێکرد و لە شاری سیدنی بۆ ئاگادارکردنەوی هاووڵاتییان لەو مەترسییانەی کە زەوی رووبەڕووی بووەتەوە، کارەبای ئەو شارە کوژێندرایەوە. لەوە بەدواوە زۆربەی پایتەختە گرینگەکانی جیهان کارەبای شوێنە گرینگ و بەرچاوەکانیان دەکوژێننەوە. مەزەندە دەکرێت لەو شەوەدا کارەبای 7000 شوێن بکوژێندرێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button