رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

دوای ساڵێك تێپەرین بەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکی 11 خاڵیدا ڕوونکردنەوە دەدات.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە لەسەر بنەمای دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ڕاگیراوە و بڕیاری حکومەتی عێراق نەبووە.

وەزارەتی نەوت جەختی کردووەتەوە،حکومەتى عێراق زەرەرمەندى گەورەى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمە، هۆکارى دەستپێنەکردنەوەشی ئەوەیە کۆمپانیا بیانییەکانى نەوت بەرهەمەکانیان بەپێی یاسای بودجە ڕادەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە هەر کاتێک کۆمپانیاکان بەگوێرەى یاسا نەوتی بەرهەمهێنراو ڕادەست بکەن، بە ماوەیەکى زۆر کەم دەست بە هەناردەکردنەوەى نەوت دەکرێتەوە.

ئەم ڕوونکردنەوەی وەزاروتی نەوتی عێراق لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیکۆر) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button