ئابووریکوردستانگرنگهەواڵ

لە هەولێر ٤ بەنزینخانە داخران و ١٣ بەنزینخانەش داخران

ئەمڕۆ ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر، لە کۆی پشکنین بۆ ٥٥ بەنزینخانە لە لایەن لیژنەکانی پشکنین چاودێری قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ١٣ بەنزینخانە سزادراون و ٤ بەنزینخانەش داخراون.

لە پێگەی تایبەتی خۆی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزایی ناوەندی هەولێر: دەڵێت” لە کۆی ٥٥ بەنزینخانە، ١٣ بەنزینخانە سزادراون و ٤ بەنزینخانەش داخراون” ئەمە لە دوای ئەوە دێت کە لیژنەکانی پشکنین و چاودێری قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشکنینیان بۆ ئەو بەنزینخانانە کردبوو.

لە لێدوانێکدا نەبەز عەبدولحەمید بۆ تۆڕی هەواڵی لێنزنیوز: ئاماژەی بەوەکرد” بێجگە لە سزای داخستنی بەنزینخانەکان، ئەو بنزینخانانەی سەرپێچی دەکەن و بەنزینی خراپ دەفرۆشن سزای ماددییان دەدەین. عەبدولحەمید زیاتر دوا و وتی “کەمترین بڕی سزادان کەمتر نییە لە یەک ملیۆن دیناری عێڕاقی و ئەو بەنزینخانەی ڕێژەی سەرپێچییان زیاتر بێت زیاتر سزایان دەدەین”

لە ئێستادا هاوڵاتیان بە هۆی گرانی و خراپی جۆری بەنزین ڕۆژانە دووچاری کێشە دەبنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی هەواڵی لێنزنیوز ئێستا، زیاتر لە ٢ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە کوردستان هەیە و ڕۆژانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ٦ ملیۆن لیتر بەزین هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button