تەندروستی جیهانیی پێشنیازی پەیڕەوکردنی ڕێگەیەک بۆ شکاندنی تینوویەتی لە ڕەمەزاندا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی 3ی 2024، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیازی پەیڕەوکردنی ڕێگەیەکی کاریگەری کرد بۆ شکاندنی تێنوێتی لە مانگی رەمەزاندا.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیازی ئەوە دەکات، خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەی کوپێک لە هەر کاتژمێرێکدا لە دوای بانگی مەغریبەوە تا بەرەبەیان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور لەکاتی پارشێودا یارمەتیدەر دەبێت بۆ شکاندنی تینوویەتی ئەو کاتانەی کە بەڕۆژوویت.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە دەڵێت: پێویستە ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك؛ مۆز، کەرەوز و ئەڤۆگادۆ لەکاتی پارشێودا بۆ کەمکردنەوەی تینوویەتی، هاوکات دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە لەکاتی پارشێودا لەبەر ئەوەی ئەوانە میزهێنەرن و دەبنە هۆی ئەوەی لەش بڕێکی زۆر ئاو لەدەست بدات.
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشدا دەبێت لە ژەمی پارشێودا هاووڵاتییان خۆیان بەدوربگرن لە خواردنی ترشیات و ئەو خواردنانەی کە سوێرن، چونکە هەستکردن بە تینوویەتی زیاتر دەکات.