نوێترین لێدوانی پارتی سەبارەت بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: بەم شێوەیەی ئێستا بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.
سەربەست لەزگین، ئهندامی مهكتهبی سیاسی و بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، ڕایگەیاند، “هەڵوێستی پارتی نەگۆڕاوە و جەخت لە دوایین ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی خۆمان دەکەینەوە و بەم شێوەیەی ئێستا بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین”.
گوتیشی، “داوامان لە کۆمیسیۆن نەکردووە وادەکە درێژ بکاتەوە؛ ئەمڕۆ لیستی کاندیدانمان پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکەین”.
وەکو ئەوەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی کرد، “دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتاکان و پرسی مووچەی فەرمانبەران؛ بە تەواوەتی دژی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانن و ئامانجیان لاوازکردنی ئەم قەوارە دەستوورییەیە، بۆیە ڕەتیان دەکەینەوە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆتا وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی حزب و هاوپەیمانییەتییە سیاسییەکانە بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەمرۆ یەکشەممە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند: وادەی وەرگرتنی لیستی کاندیدان درێژ ناکرێتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمیی بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمیسیۆن نەکراوە و پابەندن بۆ کردنی هەڵبژاردنەکە لە 10ـی حوزەیرانی داهاتوو.