رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق کرد. ئەمە دەقی پەیامەکەیە:


بەبۆنەی (90)مین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم .

هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو حزب دەخوازم و ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسیی لە عێراق و پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی کوردستان .

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button