ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی تورکیا ئاشکرا کرا

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان جەهەپە زۆرترین دەنگەکانی بەدەستهێناوە و دەم پارتیش 5.68% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
تاوەکو ئیستا جیاكردنەوەی دەنگەكان لە توركیا و پارێزگاكانی باكووری كوردستان بەردەوامە، بەپێی ئەنجامی 99.82%ـی دەنگەكان ئەنجامەکان بەمشێوەیەن: جەهەپە 37.74%، ئاكپارتی 35.49%، دەم پارتی 5.68%، مەهەپە4.98%، ئی پارتی 3.77%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامەكان كە لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە
ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ 51.9%ـی دەنگەكانی ئیستەنبووڵی بەدەستهێناوە
موڕات كوڕەم 39.59%ـی دەنگەكانی ئیستەنبووڵی بەدەستهێناوە
مەنسووڕ یاوەش 60.35%ـی دەنگەكانی ئەنقەرەی بەدەستهێناوە
تورگوت ئاڵتینۆک 31.69%ـی دەنگەكانی ئەنقەرەی بەدەستهێناوە
جەمیل توگای 48.90%ـی دەنگەكانی ئیزمیری بەدەستهێناوە
حەمزە داغ 37.7%ـی دەنگەكانی ئیزمیری بەدەستهێناوە
هەروەها، دەم پارتی لە توركیا و باكووری كوردستان، شارەوانی 10 شاری بەدەستهێناوە كە پێكدێن لە ئامەد، وان، سێرت، ئیدیر، مێردین، جۆلەمێرگ و ئاگری ،دێرسم، ئێلیهـ و مووش.