رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

کونسوڵخانەی چین لەبارەی “شامپۆ چینییەکە” ڕوونکردنەوە دەدات

کونسوڵخانەی چین ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو شامپۆیە دەدات کە بەهۆیەوە چەند کەسێک توشی هەستیاری پێستبوو بوون.

گوتەبێژی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر ڕایگەیاند: “ئێمە سەرنجمان به‌و ڕاپۆرتانە داوه‌ کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ سەبارەت بە بەرهەمێکی شامپۆ بە ناوی بریملس “Brimles Herbal-Bubble”، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت هاوسۆزی خۆمان بە بەکارهێنه‌رانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ بگەیێنین”.

کونسوڵخانەی چین جەختی کردووەتەوە کە حکومەتی چین گرنگییەکی زۆر بە کواڵیتی و سەلامەتی کاڵاکانی هەناردەکردنی چین ده‌دات، فه‌رمانگه‌كانی ڕێکخستنی بازاڕ و گومرگ بەتووندی بڕگە پەیوەندیدارەکانی یاسای کۆماری میللی چین سەبارەت بە کواڵیتی بەرهەم بە پشکنینی کاڵای هاوردە و هەناردەکردن جێبەجێ دەکەن. 

بریملس، جۆرە شامپۆییەکی چینییە، سەرەتای ئەمساڵ لە سلێمانی و هەولێر هەستیاری پێستی بۆ دوو هاونیشتمانی دروست کرد و پشکنینی تاقیگە دەریخست شامپۆکە شیاو نییە بۆ بەکارهێنان چونکە هەستیاری دروستدەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button