گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕی زەکات لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار.
یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ” لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 هەزار کەسی سەرمایەدار زەکاتیان لەسەرە و دەبێت بیدەن بە کەسانی هەژار، بەڵام تەنیا %15 ـی سەرمایەدارەکان زەکات دەبەخشن”.
دەشڵێت: تەنیا زەکاتی سەرمایەدارەکانی هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 500 ملیۆن دینار، ئەوکەسانەی داهاتیان لەخوار پێنج ملیۆن دۆلارە و زەکاتیان لەسەرە، دەگاتە نزکەی 700 ملیۆن دۆلار، بەخشینی زەکات بەپێی سیستەمێکی ڕێکوپێک دەتوانێت هۆکاربێت بۆ بنبڕکردنی هەژاری.
گوتەبێژی وەبەرهێنەران گوتیشی: 100 هەزار خانەوادە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر هێڵی هەژاریدان، بە زەکاتی سەرمایەدارەکان و ئەوانەی داهاتی ساڵانەیان لەخوار پێنج ملیۆ دۆلارەوەیە دەگاتە نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار، واتا هەر خێزانێک حەوت هەزار دۆلاری بەردەکەوێت و هەژاری نامێنێت.”
لیژنەی باڵای فەتوا بڕی زەکاتی بۆ ئەمساڵ دیاریکردووە، بە شێوەیەک هەر کەسێک بڕی دووملیۆن دیناری هەبێت و ساڵی بەسەردا ڕۆیشتبێت دەبێت بڕی 50 هەزار دینار زەکاتی لێبدات.
ژێدەر
ئاڤا