نوێترین پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
ڕۆژی سێشهممه 2ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاکۆ بێریندز کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و کلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له ههولێر كرد.
لەدیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێم و هەڵوێست و تێبینیەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان. هەروەها ئاماژە بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا و هەردوو کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا پاڵپشتی وڵاتهكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە ڕاگەیاند بە جۆرێک کە نوێنەرایەتی ڕووی دیموکراسی هەرێمی کوردستان بکات، ئەویش بە هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە مەسعود بارزانی جهختی لهوهكردهوه كه پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیریی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات بەبێ هیچ دەستێوەردانێک و داڕشتنێکی پێشوەختە. بە پێویستشی زانی كە هەموو ئەو كەموكوڕیە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاسایانەی مهلهفی ههڵبژاردن چارەسەر بكرێت بۆ ئهوهی پڕۆسەكه نوێنهرایهتیی ئیرادە و دەنگی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، به شێوهیهک کە لە خزمهتی دیموکراسی و شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمدا بێت.