رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بەغدا مووچەی مانگی دووی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-04-2024، وەزارەتی دارایی بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، 28-03-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 599 ملیار دیناریان لە لقی هەولێی بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم، داوای 944 ملیار دیناری کردبوو.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بە 12,67 ترلیۆن دینار دیاری کراوە، واتا لە کۆی 198 ترلیۆن دیناری بودجەی فیدراڵیی عێراق، بڕی 16 ترلیۆن دینار پشکی هەرێمی کوردستانە، بە داتا و ژمارە جگە لە کێشەی ناردنی مووچە، بەغدا کێشەی لە ناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کە بڕەکەی 276 ملیار دینارە و کرێی گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی زیاتر لە ترلیۆنێک دینارە، دروست کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button