رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

محەمەد حەلبوسی: ئەو بڕیارانەی لە دژی کورد و پارتی دەردەکرێن پلانیان بۆ دارێژڕاوە

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق: ناکرێت لە ئێران لەلایەک هەولێر بۆردوومان بکات و بەغداش ژمارەیەک بڕیار لە دژی هەرێمی کوردستان دەربکرێن یان بخرێنە ژێر فشاری سیاسی و ئابووریی.

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “سومەرییە نیوز” باسی لە دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

حەلبووسی گوتی، “لەم دواییانەدا بەتایبەت لە ماوەی زیاتر یەک ساڵی رابردوودا؛ کورد و بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان رووبەڕووی ژمارەیەک بڕیاری یەک لەدوای یەکی دادگای فیدراڵی، حکوومەتی عێراق، پەرلەمانی عێراق، دەنگدانەوەی میدیا و ڕای کۆمەڵایەتی بووەتەوە”.

بە گوتەی حەلبووسی، ئەو بڕیارانەی لە دژی کورد و پارتی دەرکراون، بە “پلان بووە و بەرنامەیان بۆ دارێژڕاوە”. وەکوی خۆی گوتی، “ئەو بڕیارانە بە ڕێکەوت دەرنەکراون. حیسابێکی کەلەکەبووە و ئەمە بۆ عێراق باش نییە. بەشێکی بڕیارەکانیش پەیوەندییان بە دۆخی هەرێمییەوە هەیە”.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، “ناکرێت ئێران لەلایەک هەولێر بۆردوومان بکات؛ هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە؛ لە بەغدا، ژمارەیەک بڕیار لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان لە دژی هەرێمی کوردستان دەربکرێن یان بخرێنە ژێر فشاری سیاسی و ئابووریی. ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە بڕیارەکان پلانیان بۆ دارێژراوە و پێکەوە پەیوەستن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button