ئەو خزمەتگوزاریانەی ‘هەژماری من’ پێشکەش بە فەرمانبەران دەکات
‘هەژماری من’ دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەسەردەمیانەکردن و ڕێکخستنی شێوازی وەرگرتنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.
پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەندکراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق جێبەجێ دەکرێت.
ئەو خزمەگوزاریانەی پرۆژەکە پێشکەش بە فەرمانبەران دەکات:
1- دەستراگەیشتن بە سەدان ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM وڕاکێشانی سەرجەم پارەکانت بە یەکجار و بە خۆڕایی. ئامێرەکانبەشێوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێکبیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.
2- دەستراگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانک
3- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کرینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی خوێنەریکارت ناسراو بە PoS
4- گواستنەوەی پارە بەشێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە ودەرەوەی وڵات.
5- دەستراگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوامئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەیمۆبایل لەکاتی هاتنی مووچە.