رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی هەینی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم بە گشتی هەور و هەتاو دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو، رۆژی شەممە پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرز دەبنەوە و لە رۆژانی دواتردا نزم دەبنەوە و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی ١٢ـی نیسان بەردەوام دەبێت. بەو پێیەش، لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت.
Facebook Comments Box