رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بانكێكی عێراقی دەیەوێت بێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من

بانکی TBI بەشێوەیەکی فەرمی داوایکردووە لەنێو پڕۆژەی هەژماری من بەشدار بێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند: بانکی بازرگانی عێراق (TBI) داواکاری پێشکەش کردووە کە ئەویش بێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من.

ڕاشیگەیاند: دڵنیایی دەدەین کە هەژماری من پێشکەوتووترین پرۆژەیە بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە ، چونکە ئەو پرۆژەیە بە ڕەزامەندی بانکی ناوەندی ئەنجام دەدرێت و هەموو ڕێنمایی و ڕێکارە یاساییەکانی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر.

شایەنی باسە، تا ئێستا پێنج بانک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دانپێدانراون، لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ هەزار ئامێری ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر بکرێت.

هەژماری من هەرزانترین کرێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکیی لەسەر ئاستی عێراق هەیە، تەنیا دوو هەزار و 500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکە وەردەگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button