کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کەشی پێشبینی بۆکراو وەک خۆی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور.
ئاماژە بەوەش کراوە، کەشی پێشبینی کراوی سبەی شەممە بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت. وتیشی، “پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی روو لە دابەزین دەکەن.
Facebook Comments Box