جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەززە بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەوە

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، بەرزبووەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ٩١ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٨٢ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

قودرە باسی لەوە کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٤ فەڵەستینی لە ئاکامی هێرشەکانی ھێزەکانی ئیسرائیلدا کوژراون و ٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەشرەف قودرە باسی لەوەیش کرد کە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ٩١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥ ھەزار و ٧٥٠ کەس.

قودرە ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

ژێدەر

AA

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button