رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌ماوه‌

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچیان بۆ بەغدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه و چیتر له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خەڵکی هه‌رێمی کوردستان خۆش نابن.‌

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پاساوێكی حكوومه‌تی فیدراڵی بڕیوه‌ و ئێستا هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی كوردستان نه‌ماوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ماوه‌كانی رابردوودا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی به ‌كارهێناوه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكدا ده‌كات، كه‌ له‌ رابردووشدا ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵدا هه‌بووه‌ و هیچ كات پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچیان بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه و چیتر له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خەڵکی هه‌رێمی کوردستان خۆش نابن.‌

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بە پێداگری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانیشی دابینکرد و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش پێزانینیان بۆ ئەو هەوڵانەی سەرۆک وەزیران هەیە و ئەم رێککەوتنەی کراوە بۆ رێزگرتنە لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button