رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا کرا

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەرجەم دۆسیە و پرسە نیشتمانییە هاوبەشەکان کرا، هەروەها باسی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکان لە هەموو براوەکاندا کرا

سوودانی جەختی کردەوە لەوەی حکومەت (ـی عێراق) سوورە لەسەر بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی هەموو هاونیشتمانییان لە هەموو عێراق دا. 

جەخت کرایەوە لە گرنگیی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چاکسازی، لەلایەن هەموو هێزە نیشتمانی و سیاسییەکانەوە لەپێناو بەهێزکردنی ئامانجەکانی حوکمەت و گەشەسەندنی تەواوەتی و، سەرکەوتن بەسەر هەموو رێگرە ئیداری و جێبەجێکارییەکان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button