رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مووچە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، تەواوی پارەی مووچە لەلایەن بەغدا خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. دڵنیاییش بە مووچەخۆران دەدات پێش جەژنی ڕەمەزان سەرجەمیان مووچە وەردەگرن.

دەقی ڕاگەیێنراوەکە:

تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. 

کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئازاز کە بڕەکەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 

سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بە پێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە ڕاگەیەنراوە. 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٤/٧

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button