کوردستانگرنگ

وەزارەتی ئاوقاف یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات

وەزارەتی ئاوقاف، سبەی چاودێریی بینینی مانگ دەکات، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستا، گوتی: “لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە، لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن”.

گوتیشی: “لیژنەکە دوای نوێژی ئێوارە چاودێری بینینی مانگ دەکات و ئەگەر هاتوو مانگ بینرا، ئەوا سێشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن، ئەگەریش نەبینرا ڕاستەوخۆ چوارشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button