رەوشى کەشوهەواى هەر سێ رۆژى جەژن بڵاوکرایەوە

کەشناسی هەرێم: یەکەم رۆژى جەژن باران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە دوا نیوەرۆى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە بروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و بۆ سبەینێ چوارشەممە بەردەوامدەبێت.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسى عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پێشبینیەکانى رەوشى کەشوهەوارى بۆ رۆژانى جەژن بڵاوکردەوە و بەگوێرەى پێشبینیەکان، رۆژى چوارشەممە لەناوچەکانى ناوەڕاستى عێراق و هەرێمى کوردستان ناوبەناو بارانى بەلێزمە دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانى باشوورى عێراق بارانبارین کەمترە و بەگشتى پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.
روونیشکراوەتەوە، رۆژى پێنج شەممە پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و لەناوچەکانى باکوور و ناوەراست بارانبارین کەمتر دەبێت، لەناوچەکانى باشوور کەشوهەوا هەوراوى دەبێت و ئەگەرى بارانبارین لاوازە.
لەبارەى کەشوهەواى رۆژى هەینى ئەوە هاتووە، لە سەرجەم ناوچەکان کەش هەوراوى دەبێت و بۆ دواى جەژنیش کەشوهەوا بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.