
ئەو بڕیارانە چوونە واری جێبەجێکردنەوە کە مەسرور بارزانی، بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەریکردبوو.
وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە، پاڵپشت به بڕیاره‌كانی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووە، كه تایبه‌تن به لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سو‌و و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج.
لە بڕیاری یەکەمدا باسی لێخۆشبوونی 50%ی ڕسووماتی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو، بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێ.
لە بڕیارەکاندا ئەوەش هاتووە، کە: “پێشكه‌شكردنی كارئاسانیی پێویست له چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران، به تایبه‌تیش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی به ڕێژه‌ی خه‌مڵاندنی باجی پیشه‌كان و كاری كاسبكاران، كه خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنووردارن و بژێوی خێزانییان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی بارسووكیی له پێدانی باج، به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان.”
لە بڕیارەکاندا ئاماژە بە داشکاندنی 20%ی قەرزەکانی ئاو و کارەبا کراوە
بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت.
لە خاڵێکی دیکەدا بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكوو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆش تاوەکوو 30ی9ی 2024، بەردەوام دەبێت.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سو‌و و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج و كرێی ساڵانه‌ی موڵكایه‌تیی میری، كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هاووڵاتییان، به مه‌رجێك توخمی سزایی نه‌بێت.
هەروەها داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان.



