رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

گەشتی حاجییان بۆ سعودیە دەستپێدەکات

وابڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا گەشتی حاجییان هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە دەست پێ بکات.

كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند: “ئەمساڵ ژمارەی حاجییان چوار هەزار و 685 کەسە؛ سێ هەزار و 185 کەسیان بە فڕۆکە و هەزار و 500 کەسیان لە ڕێگای وشکانییەوە گەشت دەکەن”.

ڕاشیگەیاند: زۆربەی ئامادەکارییەکانی گەشتی حاجییان تەواو بوون، دواى جەژن خشتەى گەشتەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رێکدەخرێن و کۆتایی مانگی داهاتوو دەست بە گەشتەکان دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button