جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە

وابڕیارە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببنەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای گەیشتنی بە ئەمریکا، بڕیار وایە لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەکی بەرپرسی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

هەروەها لەسەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

سەرۆککوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری و بازرگانی، جێگری وەزیری گەنجینە و ژووری بازرگانیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوانەدا باس لە دەرفەتە ئابوورییەکان و پرۆژەی گرنگ و کەرتی وزە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەکرێت.

هاوکات، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا تاوتوێی بابەتی کشانەوە، یاخود مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و رێکخستنی چۆنییەتیی پەیوەندیی ئەو هێزانە و حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی نوێ دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button