کوردستانگرنگ

فەرماندەیەکی سەربازی یەکێتی لە ڕووداوێکی تەمومژاوی دا بەکوژراوی دۆزرایەوە

لە سنوری سلێمانی ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی یه‌كێتی دۆزرایه‌وه‌ کە ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی 4ی 2024، له‌ ناحیه‌ی حاجیاوای سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ته‌رمی كه‌سێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوول دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش زاندراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ عه‌میده‌ له‌ پاسه‌وانی سنوور و سه‌ر به‌ یه‌كێتییه‌ و ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

لەوبارەیەوە رائید ڕابەر وتەبێژی پۆلیسی راپەرین ڕایگەیاند: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە ڕووداوەکە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button