
کەشناسی هەرێم، رەوشی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی ڕاگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوی دوێنێ.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: “سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21- 4- 2024 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە هەندێ کات و شوێن نمەبارانی پچر پچر دەبێـت و هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم”.
روونیشیكرده‌وه كه “پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە( 3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.



