
ئەمرۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، مەسرور بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردومان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە. هەروەها لە ساڵی 1982، خۆپێشاندانێکی شارەکەی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانەکە ئەنجامدرا بوو.
شەهیدانی ئەم کارەساتە هەمیشە لەیادمانن.
Facebook Comments Box



