کوردستانگرنگ

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە كە گوایە دژی ‘هەژماری من’ن

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌میانی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، “گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، ئەمە دوورە لە راستییه‌وه‌.”

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی ماۆستایانی كوردستان:

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.

بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.

بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لەچەندین پارت و لایەن پێكهاتووە هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

27 – 4 – 2024

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button