
وەزارەتی کارەبا: هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێ کرد.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئێوارەی رۆژی سێشەم هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە و، بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار.
Facebook Comments Box



