رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

فەرمانبەرانی عێراق هەرەشەی کشانەوە لە پرۆسەی تەوتینی مووچە دەکەن

لە پارێزگایەکی عێراق دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بەرز دەبێتەوە و دەڵێن: ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات چیدیکە  پشت بە پڕۆسەکە نابەستین.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە لە پارێزگای دیوانیە لە نووسراوێکی فەرمیدا کە دووی ئەم مانگە ئاراستەی بانکی ڕافیدەینی کردووە کە یەکێک لە بانکە سەرەکییەکانی پرۆسەی تەوتینە، هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر کێشەکەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانیان چارەسەر نەکرێت ئەوا گرێبەستیان لەگەڵ بانکەکە بە یەکجاری هەڵدەوەشێننەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا بانکەکانی بەشدار لە پرۆسەی تەوتینی مووچە لە عێراق، بەهۆی درەنگ دابەشکردنی مووچە و وەرگرتنی پارەی زیادە لە مووچەخۆران، تۆمەتبار دەکرێن.

نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دیوانیە:

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button