کوردستانگرنگ

کەشناسیى هەرێم: شەپۆلى بارانبارینەکە زیاتر دەبێت

کەشناسیى هەرێم: دوانیوەڕۆ شەپۆلى بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمەباران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوەباران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ کاریگەرییەکە بەهێز دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمەباران لەزۆربەی ناوچەکان دەبێت بەتایبەتى لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان”.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەی شەممە، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “ئاسمان هەورى باراناوی دەبێت و لێزمەباران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە کەمێک لاواز دەبێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دیارییکراوە:

هەولێر : 21

سلێمانی  : 20

دهۆک  :  21

 زاخۆ  : 22

هەڵەبجە : 20

کەرکوک : 25

سۆران : 19

حاجی ئۆمەران : 13

گەرمیان : 26

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button