کارەکانی

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری دا جێبەجێکردنی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی 5ـی 2024، دادگەی باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی مادەی دووی سیستەمی دووی تۆمارکردنی بەربژێران و پەسەندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024ـی ڕابگرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆژی دووشەممە 06-05-2024 له ڕێگەی ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزهرهییەوە دوو سکاڵای دژی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆمار كرد.
مەسرور بارزانی سکاڵاکەی دژی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە و داوای له دادگه‌ی فیدراڵی کردووە فه‌رمانێكی سالاری (ئه‌مری وه‌لایی) ده‌ربكات بۆ ڕاگرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی کارەکانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.