بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناس، سبەی و دووسبەی شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند، سبەی شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە. هەروەها رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی هاوشێوەی لاواز پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەگرێتەوە.
ئەو کەشناسە ئەوەشی ئاشکرا کرد، رۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە کاریگەریی زیاتری لەسەر کەرکووک، پارێزگای نەینەوا و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت. هەروەها لە تەواوی هەرێمی کوردستان کاریگەریی خۆڵبارین دەبێت، بەڵام بە لاوازی.
Facebook Comments Box