چەند بڕیارێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەی قەرەبووکردنەوەی دووکاندارانی بازاڕی قەیسەری دەرچوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێکی لەبارەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەرکرد و کە بریتین لە بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی شەش مانگی هەڵواسین و زبڵ و لێخۆشبوون لە 50% باجی ساڵی 2023 و لێخۆشبوونی تەواوەتی باجی 2024.
پارێزگاری هەولێر بە دووکاندارانی گوت: دەتوانن هەر ئەمڕۆ دەست بە نۆژەنکردنەوەی دووکانەکانیان بکەن، بەڵام ڕێنماییەکانی شارەوانی جێبەجێ بکەن.
سەبارەت بە ڕۆڵی یونسکۆ لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، گوتی: بەو شێوەیە نییە کە دەڵێن، نۆژەنکردنەوەی قەیسەری پەیوەستە بە بڕیارەکانی یونسکۆوە، بەڵکوو حکومەت خۆی بڕیار لەمبارەیەوە دەردەکات، نۆژەنکردنەوەی ئەو بازاڕەش پەیوەستە بە ڕێنماییەکانی لیژنەی بەفەرزونکردن.
شەوی 05-05-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، بەو هۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشت.
ژێدەر
ئاڤا