کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(یانزە کیلۆ و نیو ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ١٣ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شاری موصڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی “نەینەوا” لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد .

هاوکات هەر لەم چاڵاکیەشدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر ڕێڕەوی لێکۆلینەوە دان.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٥ـی ٥ـی ٢٠٢٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button