ئابووریکوردستانگرنگ

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

دوای هاتنی بەشێک لە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە.

به‌ گوێره‌ی خشته‌کەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی5ی2024، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی، ته‌ندروستی، ناوخۆ، دارایی و ئابووری، كاروباری ناوخۆ، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی 20ی5ی2024، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان دێت، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button