کوردستانگرنگ

كارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە هه‌رێمی کوردستان دادەمەزرێت

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، 
که‌مال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانيايى کرد، کە بە مەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل، لە حەوت تەنی تا سی تەنی لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە دانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتيی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەى بوو، ڕێنمایيی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کاراسانی و هاوکاريی وەزارەت درایە کۆمپانیای ناوبراو.

وه‌زاره‌تی  بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هەر لە دیدارەکەدا، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتی: پشتیوان و هاوکاريی هەر کەس و لایەنێک دەبین، کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بکات، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووريی هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button