رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

وەزیری سەدر: گەرانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بۆ پەرلەمان قەدەغەیە

ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسووک، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات: بە کشانەوەی لایەنە کوردیی و سووننییەکان، پەڕلەمانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە.

وەزیرەکەی سەدر، ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هاوپەیمانەکانماندایە نەوەک لە گۆڕەپانی رەوتی سەدر دابێت و دەشڵێت: گەرانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر لەژێر هەر بیانوویەک دابێت، بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، قەدەغەیە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە چارەسەریی هەنووکەیی نییە، تەنها ئەوە نەبێت پەرلەمان بەشێوەیەکی نیشتمانی هەڵوەشێندرێتەوە. سووننە، شیعە، کورد و سەربەخۆکان، سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانێک هەڵبژێرن، کە سەرپەرشتی حکومەتێکی کاربەڕێکەر بکات بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بە یارمەتی هەموو لایەنە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها پێویست ناکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پەنا ببرێتە بەر [چوارچێوە و رەوت]،  کلیلی یەکەمی چارەسەر لای (دادگایەکی بەسیاسییکراو، دادوەری ترسنۆک و هاوپەیمانی دەستلەکارکێشاوەی سەدر] نییە.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە: نا بۆ حکومەتی گەندەڵکاران، نە ڕۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی، بەڵی بۆ حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و  بەهەموو شێوەیەک حکومەتی پشک پشکێنە ڕەتدەکرێتەوە.

دوای بڕیارەکەی دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، کە رەتیکردوە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە، وەزیرەکەی سەدر ئەم راگەیاندراوەی بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی (بڕگەی چواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و ماددەی ٩٣ـی دەستووریی عێراق) ئەو دوو یاسایە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناگرێتەوە.

میدیا مەگەزین – هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button