رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەکرێتەوە

وابڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە.

ئەمشەو هەینی، شاندێکی قەتەر بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد حەسەن ، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، دەگاته‌ فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێدەکرێت.

سەردانەکە بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ میرنشینی قەتەر و ئەنجامدانی چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم ، هاوکات کردنەوەی کونسوڵگەری گشتی دەوڵەتی قەتەر بە شێوەی فەرمی.

هەڵگورد ساڵەیی ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26/5/2024، کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە، ئەمەش گرنگی دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر، لەسەرجەم بوارەکاندا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button