رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مووچەی هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت

بەگوێرەی زانیاریەکان، تایف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمرۆ واژووی ناردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەکات و لەگەل گەیشتنی پارەکە، حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکات.

هەر بەپێ زانیارییەکان، وابڕیارە لە ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممە مووچەی تەواوی هێزە ئەمنییەکان دابەشبکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم بەهۆی واژووی وەزیری دارایی عێراق رەوانە نەکرابوو، کەمێک بەر لە ئێستا وەزیری دارایی گەڕایەوە بەغدا کە بۆ چەند پرسێک سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر کردبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button