دوای سەردانی کەمال محەممەدساڵح، وەزیری کارەبا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای ئەو پارێزگایە، چەند بڕیارێکی نوێی بۆ وەرزی زستان دەرکرد.
بڕیاردراوە لە وەرزی زستان، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکرێت، هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکان فراوانتر بکرێن و جەختیش لەسەر وەرگرتنی نرخی کارەبا کرایەوە.
بڕیاریشدرا دوو وێستگەی کارەبای مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابینبکرێت و کاریش بکرێت بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆریی لەسەر تۆرەکانی کارەبا.
وەزارەتی کارەبا، ئاماژەی بەوەداوە، دەوامی دوای نیوەڕوان لە بەشی فرۆشتنی وزە، تاوەکو کاتژمێر ٥ـی ئێوارە درێژ دەکرێتەوە.
میدیا مەگەزین- هەولێر
Facebook Comments Box