رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئاوارەکانی سنوری سلێمانی دەگەرێنەوە زێدی خۆیان

وەزارەتى کۆچ: بەمنزیکانە بوونى ئاوارە لە سلێمانى کۆتاییدێت.

ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، رایگەیاند، گەڕانەوەى ئاوارەکان، بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ بووە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى نەینەوا پاڵپشتى لۆجستى بۆ دەستبەرکردوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، 300 ئاوارە لە کامپى شاریاى دهۆکەوە گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان لە شارۆچکەى شنگال.

لەمبارەیەوە سامر مەشکور، بەڕێوەبەرى بەشى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە وەزارەتى کۆچ، بە رۆژنامەى سەباحى عێراقى راگەیاند، لە دەرئەنجامى هەماهەنگى باشى نێوان وەزارەتەکەیان  حکومەتى خۆجێى سلێمانى، لە مانگى شوباتەوە تاوەکو ئێستا، 275 خێزانى ئاوارە لەو پارێزگایەوە گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان، ئەوەش دواى پێشکەشکردنى چوار ملیۆن دینار وەک کۆمەکى بەپەلە کە هاندەربووە بۆ گەڕانەوەى ئارەزوومەندانەیان.

گوتیشى، لە پارێزگاى سلێمانى چوار کامپى ئاوارەکان هەیە و زۆرترین ئاوارە لێیانەوە گەڕاوەتەوە و تەنیا ژمارەیەکى کەمى ئاوارە لە یەک کامپدا ماون، چاوەڕوان دەکەن مانگى داهاتوو کۆتایهاتنى ئاوارە لە سلێمانى رابگەیەنن.

بە گوێرەى بەرنامەى حکومەتى عێراق، دەبێت تاوەکو مانگى تەممووز سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدى خۆیان و دۆسییەى ئاوارەکان دابخرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button