به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كان پێك هێنرا

له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنرا و لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتوون.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، حزبه كوردستانییه‌كان و عێراق و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كار ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “مه‌به‌ست له پێكهێنانی ئه‌م لیژنه‌یه، ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م ناوچانه‌یه و هه‌روه‌ها پاراستنیی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـه.
ژێدەر
K24



