
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز عەرەبی خەڵکی سووریایان بەتۆمەتی کوشتن دەستگیر کرد.
چەند رۆژێک لەمەوبەر کەسێک لە دەورووبەری هەولێر دەکوژرێت و دوای ڕووداوەکە و لەماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتباریان دەستگیر کرد.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبار لەسەر ماددەی هۆشبەر کێشەی لەگەڵ ئامۆزاکەی خۆی هەبووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی ڕوودانی هەر کێشەیەک، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی فریاگوزاریی ئەمنییەوە بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبار لەسەر ماددەی هۆشبەر بە چەقۆ هێرشی کردوەتە سەر ئامۆزاکەی خۆی و کووشتوویەتی، دوای ماوەیەکی کورت لە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دەستگیر کرا.
Facebook Comments Box



