رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی و فایەق زێدان هاورابوون لەسەر ئەوەی نابێت بڕیاری دادگاکان ببێتە هۆی پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پشتیوانیکردنی هەوڵ و گفتوگۆکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ گشت کێشەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرنگیی سەربەخۆیی دادگاکان بەشێوەیەک نابێت بڕیاری دادگاکان ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتیی و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بەگشتی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button