رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

ڕۆژی پێنجشەمە، ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی “هەژماری من” و بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاریی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێیەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەستا بە ناردنی زانیاریی (٢٥٥٧) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی “هەژماری من” هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووری، داتا و زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ناردووە، لیستی یەکەم (٣٦٨) فەرمانبەر و لیستی دووەم (٤٥٣) فەرمانبەر و لیستی سێیەم (٢٥٥٧) فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتیی داتا و زانیاریی (٣٣٧٨) فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI). وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری، چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بە قۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ ی ئایاری ٢٠٢٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button