
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 500 گەنجی هەڵەبجە بە گرێبەست دابمەزرێنێت و مەرجەکانیشی بڵاو کردەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لینکی دامەزراندنی کۆمەڵێک پسپۆڕی ڕاگەیاند، هاوکات ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکاریی دامەزراندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست.
بەمجۆرەش، هەر کەسێک داوای دامەزراندن بکات، دەبێت ئیمەیلی تایبەتی خۆی هەبێت، دامەزراندنەکە تەنیا بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجەیە و هەر کەسێک دەتوانێت یەک پسپۆڕی بۆ دامەزراندن هەڵبژێرێت، لەگەڵ ئەوەدا پێشکەشکار دەتوانێت تاوەکو سێ وەزارەتی پەیوەندیدار بە پسپۆڕییەکەی هەڵبژێرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژی 22-2-2024 مەسرود بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بەڵێنیدا 500 گەنجی ئەو ناوچەیە دابمەزرێنێت و بڕیاری چەند پڕۆژەیەکی دیکەی دەرکرد.
لەم لینکە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە:



