شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم
له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و به‌رهه‌مهینانی نه‌وت و گاز كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه:
باس له دوایین پێشهاته‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێوه‌ندی و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به بودجه و نه‌وت كرا.
تیشك خرایه سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی به‌رگری له مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش.
نیازی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دووپاتی لێ كرایه‌وه و خواستی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیاكان خرایه‌ڕوو، به جۆرێك كه ئه‌م پرسه پێویستی به ڕێگاچاره‌ی هاوبه‌ش و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كه سه‌باره‌ت به تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.
باس له‌و ئالنگاریانه كرا كه به‌هۆی بارودۆخی ئابووری دروستبوون، به بایه‌خ و سوپاسه‌وه باس له خۆڕاگری و پشودرێژی كۆمپانیاكان كرا و ئاماژه‌ش به‌وه‌درا به پێكه‌وه‌یی مانه‌وه و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن، هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان به پێویست زانرا له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بڕیاریدا كه شاندێكی هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی نه‌وت بچنه به‌غدا.